×

پەرلەمانی میسر رەزامەندیدا بە ناردنی ھێزی سەربازی بۆ دەرەوە

 2020-07-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
پەرلەمانی میسر ئەمرۆ رەزامەندیدا بە ناردنی ھێزی سەربازی بۆ دەرەوەی میسر و عەبدولفەتاح سیسیکراوە کرد تاوەکو ھێزی سەربازی بۆ دەرەوە بنێرێت.

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠ی تەموز، پەرلەمانی میسر کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ناردنی ھێز بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیەتی  و  لەو چوارچێوەیەدا دەسەڵاتی دایە عەبدولفتاح سیسی سەرۆکی وڵات بۆ ئەوەی سەرجەم رێککارەکان بگرێتەبەر.

بەپێی بریارەکەی پەرلەمانی میسر، ھێزەکانی وڵاتەکە بەپێی یاسا و دەستور  دەتوانن بەرپەرچی ھەر مەترسی وھەرەشەیەکی دەرەکی بدەنەوە.

لەلایەکیترەوە، سەرۆکایەتیی کۆماری میسر بڵاویکردەوە، عەبدولفتاح سیسی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە رێکەوتوون بۆ راگرتنی شەڕ لە لیبیا و ئاڵۆزنەکردنی زیاتری دۆخەکە.

 


‌نوێترین