×

ئەمریکا لەسەر ھێرشکردنە سەر کاروانێکی ھێزەکانیان لە عێراق ھاتەدەنگ

 2020-07-12
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، ھیچ زانیارییەکیان نیە لەسەر کردنە ئامانجی بەرژەوەندیەکانی وڵاتەکەی لە عێراق.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ئەلحوڕەی ئەمریکی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، زانیارییان نیە لەسەر کردنە ئامانجی ھێزەکانیان لە شاری دیوانیەی باشوری عێراق.

میدیکانی عێراق بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکا لە شاری دیوانیە کرانە ئامانج و ئاگریان تێبەربوو.

ئاماژەبەوەشکرابوو، کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکا کە کەلوپەلی سەربازیان ھەڵگرتبوو لە ناوچەی نەجم لە نێوان شاری دیوانیە و سەماوە ھێرشیان کراوەتەسەر و ئاگریان تێبەربووە.

بەپێی میدیا عێراقیەکان، کاروانە سەربازیەکەی ئەمریکا لە چوار بارھەڵگر پێکھاتبوون، کە شۆفێرەکانیان عێراقی بوون.

ھاوکات تائێستا ھیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی دیوانیەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

 


‌نوێترین